پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە، كچێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر به فیشه‌ك كوژراوه، پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌م ڕووداوه كردووه.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، كاتژمێر ١:٠٠ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئاگادار كراینەوە كە لە گەڕەكی قەڵاتی نوێ، كچێكی تەمەن ١٨ دەستڕێژی گولـلەی لێ كرا و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
وتیشی" لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن تا ئەو كاتەی زانیاری تەواومان دەستدەكەوێت و ئەوەی باس لەوە دەكرێت شەش فیشەك بە جەستەوەیە و لە لایەن براكەی كوژراوە جارێ نازانین و بەردەوامین لە لێكۆڵینەوە".