وێنە.. کریستاڵ یادی لەدایکبوونی کردەوە
خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراو کە ماوەیەک چالاکی هونەری کەمبۆتەوە، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکە جوند وێنەیەکی نوێی خۆی لە ڕۆژی لەدایکبوونی بڵاودەکاتەوە.
کریستاڵ لە ستۆری ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت" یادی لەدایکبوونی لەگەڵ خێزانەکەی کردەوە". بەڵام دەرنەکەوتووە کە تەمەنی بۆتە چەند ساڵ.
كریستاڵ له دایكبووی شاری سلێمانیه و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، کریستاڵ ئەگەر چی سەرەتا بە کاری نواندن دەستی پێکرد، بەڵام دواتر بوو بە یەکێک لە قوتابییەکانی هەڵکەوت زاهیر و ناوی ڕاستەقینەی کانیاوە.
کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە و وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان دەبێتە مایەی گرنگی پێدانی میدیاکان.
PM:04:03:28/07/2020