وێنە.. هونەرمەندی ناسراو، سابیر کوردستانی تووشی نەخۆشی کۆرۆنا دەبێت

هونەرمەندی ناسراوی کورد، سابیر كوردستانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.


سابیر کوردستانی گۆرانیبێژی ناسراوی کەرکوک و باشوری کوردستان چەند رۆژێکە تووشی کۆرۆنا بووەو سەرەتا لەماڵەوە خۆی کەرەنتینە کردووە، بەڵام دواتر کەمێک دۆخی خراپ بووەو ئێستا لە نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا لە سلێمانییە.

 

 
سابیر کوردستانی بەپێی قسەی هاورێکانی دۆخی جێگیرەو مەترسی لەسەر نییە. 


سابیر کوردستانی بەیەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو دادەنرێت و تا ئێستا لە پێشکەشکردنی هونەری گۆرانی میللی و فۆلکلۆر بەردەوامە.

 


PM:12:52:29/07/2020