ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی مادۆنای تایبەت بە کۆرۆنای سڕیەوە



ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی ئەستێرەی گۆرانی جیهانی مادۆنا، تایبەت بە " پێکوتەی کۆرۆنا " لە تۆڕی ئینستاگرام دەسڕێتەوە.


مادۆنا لەو ڤیدیۆیەدا کە تایبەتە بە " ڤاکسینی کۆرۆنای چالاک" لەلایەن ئینسستاگرامەوە لابرا بە بەهانەی زانیاری هەڵەی تیدایە.


لەو ڤیدیۆیەدا کە مادۆنا لەگەڵ ١٥ ملیۆن هەواداریدا قسە دەکات، دەڵێت" ڤاکیسنەکە چەند مانگێکە دۆزراوەتەوە، بەڵام بە نهێنی هێشتوویانەتەوە، بۆئەوەی دەوڵەمەندەکان زیاتر دەوڵەمەندبن و هەژارەکانیش زیاتر نەخۆش بکەون".


لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیەی مادۆنا، هاوکات ڤیدیۆیەکی خانمە پزیشکی ناسراوی ئەمەریکی، ستیلا ئیمانۆیل کە ریکلام بۆ هێدروکی کلوروکین دەکات و بەچارەسەرێکی سیحر ئامێزی ناودەبات، لە کاتێکدا ئەو دەرمانە چارەسەر بۆ مەلاریا نەک کۆڤید ١٩.
 
ئیمانۆیل لەو ڤیدیۆیەدا رەخنە لە کەمامەو خۆپارێزی و دەگرێت. 

 
وتەبێژی ئینستاگرام کە خاوەنی فەیسبووکیشە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە" ئەو ڤیدۆیۆیەمان سڕیەوە لەبەرئەوەی لەبارەی چارەسەری زانیاری هەڵەی تیایە بەرابەر خۆپاراستن لە کۆڤید ١٩ ".


مادۆنا لە مانگی ئایاردا رایگەیاند تووشی کۆرۆنا بووە، بەوهۆیە ئاهەنگەکانی لە پاریس هەڵوەشاندەوە.

 


PM:08:52:30/07/2020