ئەمشەو دوو مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی بەغدا دەکرێت و لە نزیکی دەکەوێتە خوارەوە.
راگەیاندنی شانەی ئەمنی بڵاویکردەوە کە دوو مووشەک نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە، بەلآم زیانی نەبووە.
شانەی ئەمنی شوێنی هاویشتنی مووشەکەکان ئاشکرا دەکەن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەردوو مووشەکەکە لە دوو جێگای جیاوازی ناوچەی رەزوانیەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی بەغدا کراوە.
لەدوای سەردانەکەی کازمییەوە بۆ تاران، کەم شەو و هەندێکجاریش بە رۆژ مووشەک بارانی ناوچەی سەوزو شوێنە ستراتیژیەکانی بەغدا دەکرێت. ئەمەریکاش لایەنە شیعە چەکدارەکانی سەر بەئێران تۆمەتبار دەکەن.