حەبی خەو، نەخۆشی دڵ دەكاتە قوربانی

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی ژاپۆنی خواردنی حەبی زیانی تەندروستی بۆ ئەو كەسانە هەیە كە بەدەست نەخۆشی دڵەوە دەناڵێنن و هۆكارێكە بۆ زیادبونی ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتە.
توێژینەوەكە لەسەر 111 نەخۆشی دڵ ئەنجامدراوە و باس لەوە دەكات كە ئەو كەسانەی كە دوای توشبونیان بە نەخۆشی دڵ و جێهیشتنی نەخۆشخانە حەبی خەو دەخۆن، هەشت هێندە ئەگەری دووبارە كەوتنەوەیان هەیە لە نەخۆشخانە بەهۆی مەترسیەكاین ئەو حەبە لەسەر تەندروستی دڵیان.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو حەبە هۆكارە بۆ توشبونی ئەو كەسانە بە هەناسە توندی ز زۆرجار دەبێتە هۆی مردنی لەناكاو بەهۆی لاوازی كرداری هەناسەدانەوە.
ئەو ماددەیەی كە ئەم مەترسیانە دروست دەكات بریتییە لە ماددەی بینزۆ دیاز بینات كە لە پێكهاتەی زۆرینەی حەبی خەوەكاندا هەیە كە لە جیهاندا دەفرۆشرێت.
توێژەرەكان بەنیازن چەند توێژینەوەیەكی دیكە لەسەر جۆرە جیاوازەكانی حەبی خەو ئەنجام بدەن، بۆزیاتر دڵنیابونەوە لە ئەنجامەكان.



PM:02:18:25/05/2014