لە ڕۆژئاوای کوردستان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە ٢٥ حاڵەت

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاند.

د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا راگەیاند" ١٧ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە باکورو خۆرھەڵاتی سوریا تۆمارکران، بە جۆرێک ١١ حالەت لە ھەرێمی جزیرە، سێ لە شاری رەققە و سێ حالەتیش لە دێرەزۆر تۆمارکراون". 
 
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش دەستەکە هەشت حاڵەتی دیکەی ڕاگەیاندبوو، بەمەش  ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا ئێستا گەیشتە ٢٥ حاڵەت.

AM:10:37:31/07/2020