تەندروستى گەرمیان کەمبوونەوەى کۆرۆناى راگەیاند

تەندروستی گەرمیان رایگەیاند" ئامارەکانی توشبووانی کۆرۆنا دەریدەخەن رۆژ دوای رۆژ ژمارەی توشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنای نوێ لە گەرمیان روو لە کەمبوونە".

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، خۆشبەختانە ئامارەکانی تووشبوانی کۆرۆنا دەریدەخەن رۆژ دوای رۆژ رێژەی تووشبون بە نەخۆشی کۆرۆنای نوێ لە گەرمیان ڕوو لە کەمبونە، ئەوەش نابێت ھاوڵاتیان دڵسارد بکاتەوە لە پابەندبوون بە رێنماییەکان و خۆپارێزی، بەڵکو دەبێت بەردەوام بن لەو خۆپارێزیانە بۆ ئەوەی رێژەکە تا ئاستی نەمان کەمببێتەوە .

لە راگەیەندراوەکەدا کە بەناونیشانى بەناونیشانی "با پارێزگاریی بکەین لە کەمبونەوەی کۆرۆنا"  داوا لە هاوڵاتیان کراوە پابەندى رێنماییەتەندروستییەکان بن، بۆ ئەوەى پێکەوە لەسەر رێچکەی کەمکردنەوە و نەھێشتنی ڤایرۆسی نەخۆشیەکە بەردەوام بن.

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا کۆی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشوەتە ١٤ هەزار و ١٣٤ توشوبو، تا ئێستا نۆ هەزار و ١٧٧ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٤٠٦ کەسیش لە نەخۆشخانە ماون، هاوکات ٥٥١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 
 


AM:10:01:02/08/2020