هاوڵاتییەک لە پیرانشار لە ژێر ئەشکەنجەدا تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت

هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتی سووپای پاسداراندا تووشی جەڵتەی مێشک بووە و دۆخی تەندرووستیی ناجێگیر ڕاگەیەنداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو ( ١ی ئابی ٢٠٢٠) هێزەکانی ئیتلاعاتی سووپای پیرانشار هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراویان گەیاندە نەخۆشخانەی " ئیمام خومەینی"ی پیرانشار کە لە ژێر ئەشکەنجەی ئەو هێزانەدا تووشی جەڵتەی مێشک ببوو.

هەنگاو راشیگەیاندووە" کە ئەو هاووڵاتییە ناوی " جەعفەر حەسەنزادە" تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی پیرانشارە". 

هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەکە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە هەنگاوی راگەیاندووە" کە دۆخی تەندرووستیی جەعفەر حەسەنزادە ناجێگیرە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێ کراوە بۆ نەخۆشخانەی عارفییانی ئورومیە". 

PM:03:21:02/08/2020