ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە، رۆژی سێشەممە دانیشتوانی بەشێكی گەڕەكی رزگاری بۆ پێنج كاتژمێر كارەبایان نابێت". 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ( رزگاری) پشت نەخۆشخانەی (ئینتەرناشناڵ‌) فیدەری (55 مساعد) دەكات رۆژی سێشە‌ممە 4ی ئاب پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە پێنج كاتژمێر لە (7ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.

ئاشكراشیدەكات: ئاگاداریشیان دەكەینەوە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە و لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكانیشیان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا پۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.

 


PM:05:40:02/08/2020