دایكی ژنه 15 ساڵه‌كە:كچه‌كه‌م ته‌له‌فۆنی بۆكردم پێیوتم ئه‌وه كۆتایمە
دایكی ئەو كچە تەمەن 15 ساڵەی لە قەزای شێخان بە شێوەیەكی نامرۆڤانە لەلایەن هاوسەرەكە 54 ساڵەكەی كوژرا، دەڵێت: كچه‌كه‌م ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و پێی وتم ئه‌وه كۆتایی قسه‌یه من له‌گه‌ڵتان ده‌یكه‌م.
سوهام حه‌سه‌ن، دایكی ئه‌و ژنه 15 ساڵه، لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ له دهۆك ده‌ڵێت: "پێشتر كێشه له نێوان كچه‌كه‌م و زاواكه‌مدا هه‌بوو، رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌م بكوژرێت سه‌ردانم كرد و له‌باره‌ی كێشه‌كه‌یانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌م له مێرده‌كه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئازاردانی كچه‌كه‌م، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م".
وتیشی: "دواتر كه گه‌ڕامه‌وه كچه‌كه‌م ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و پێی وتم ئه‌وه كۆتایی قسه‌یه من له‌گه‌ڵتان ده‌یكه‌م"
دایكی وتوویه‌تی : "كچه‌كه‌م به‌منی وت حه‌ز ده‌كه‌م قسه له‌گه‌ڵ باوكم بكه‌م، به‌ڵام نه‌یتوانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخست و ئه‌وه دوایین قسه‌ی بوو كه له‌گه‌ڵ مندا كردی".
هه‌ر به وته‌ی دایكی :"مێرده‌كه‌ی دوای بڕینی مه‌مكی كچه‌كه‌ی چاوێكیشی ده‌رهێناوه و دواتر داویه‌تیه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه و كوشتوویه‌تی".
شه‌وی 23-5-2014 له ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كچی سه‌ر به قه‌زای شێخان ژنێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ به درنده‌ترین شێوه له لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه كوژرا و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهات تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له باره‌ی شوێنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه دیار نییه".
PM:06:06:25/05/2014