کفری ..کەسێک دوو ئامۆزای خۆی کووشت



لە قەزای كفری ناوچەی گەرمیان کەسێک دوو ئامۆزای خۆی لە رێگای تەفەنگەوە کووشت، دواتر خۆی رادەستی پۆلیس کرد.


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، موقەدەم عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، " لە قەزای كفری ئەمشەو کەسێک دوو ئامۆزای خۆی کە برای یەکترن دایە بەر دەستڕێژی گولە".


وتەبێژی پۆلسیی گەرمیان دەشڵێت " تەقەکەرەکە کارمەندی ئاسایشە و خۆی رادەستی ئاسایشی کفری کردووە و ئەو کەسانە کێشەی کۆمەڵایەتییان لە نێواندا هەبووە".
تا ئیستا هۆکاری کووشتنەکە نەزنراوەو پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە.
 


PM:11:21:03/08/2020