وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دوو بڕیاری نوێی بۆ خوێندكارانی پۆله‌ ناكۆتاكان دەرکرد

ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دوو بڕیاری دەركرد.

 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ئابی٢٠٢٠، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس ئەنجامداوە و دوای کۆبوونەوەکە بڕیاریانداوە، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتاکانی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی لە وادەی خۆیدا واتە رۆژی یەکشەممە ٩ی ئابی٢٠٢٠، بە پەیڕەوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، ئەنجام بدرێن.

لە بڕیاری دووەمدا هاتووە: هەر خوێندکارێک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، بە مەرجێک حاڵەتەکەی بەڕاپۆرتی پزیشکی پشتڕاست کرابێتەوە و بەوهۆەیە نەتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات، دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەرانی خوێندنگاکە، بۆ ئەوەی لە کاتێکی گونجاودا و بەر لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، تاقیکردنەوەکە بۆ ئەو خوێندکارە ئەنجام بدەنەوە.




PM:10:18:04/08/2020