وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایدەگەیەنێت" لە تەقینەوەکاندا زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار کەسیش برینداربوون".
وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەی ئەمشەوی بەندەری بەیروت، زیاتر لە سێ هەزار کەس برینداربوون و برینی ژمارەیەکیان سەختە، هاوکات بەهۆی تەقینەوەکەوە ٣٠ كهس گیانیانلەدەستداوە.
هەروەها لای خۆشیەوە سەنتەری بومەلەرزەی ئوردن ڕایگەیاند" ئەو تهقینهوانهی له لوبنان رویداوه هێندهی بومهلهرزهیهكی ٤.٥ پله بههێز بووه".
بەپێی هەندێک زانیاری نافەرمی، تەقینەوەکان کۆگای چەک و تەقەمەنی حزبوڵای لوبنان بووە و ماوەیەکی زۆرە لەوشوێنەدا هەڵگیراوە.
دواتر حکومەتی ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان رەتیانكردهوه دەستیان لە تەقینەوەکەدا هەبێت.
هەروەها حەسەن دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان سبەینێی وەک رۆژی ماتەمینی نیشتیمانی لە سەرانسەری وڵاتدا ڕاگەیاند.