ڤیدیۆ.. وەزارەتی تەندروستی لێکۆڵینەوە لەنەخۆشخانەی سەیدسادق دەکات کە خواردنەوەی کهولی تێدا بینراوە

ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە لەنەخۆشخانەی ( شەهید شەوکەت ) لە سەید سادق لە شارەزوور خواردنەوە کهولیەکان دەبینرێت، وەزارەتی تەندروستیش بڕیار دەدات لێکۆڵێنەوە لەو پرسە بکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ئاب وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی و قایمقامیەتی قەزای سەید سادق كرد لێكۆڵینەوە لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی نەخۆشخانەیەك بكەن.


د.محەمەد قادر خۆشناو گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند وەزارەتەكە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و قایمقامیەتی قەزای سەید سادقی ڕاسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی ناو نەخۆشخانەی گشتیی (شەهید شەوکەت) و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران.
 


PM:11:38:05/08/2020