مالیكی بۆ بارزانی: با حیزبەكەت ببێتە ئۆپۆزسیۆن

‌بارزانی و مالیكی
سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، لەبارەی كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراقەوە دەدوێت‌و دەڵێت حكومەتی بنكە فراوان پێكدەهێنن، راشیدەگەیەنێت ئەگەر مەسعود بارزانی بە حكومەتەكەی من رازی نییە، با ببێتە ئۆپۆزیسیۆن.
لیستی كەفائەت‌و جەماهیر كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ لیستەكەی مالیكی سازكردووە، بەوتەی ئیحسان عەوادی، مالیكی لەو كۆبوونەوەیەدا رایگەیاندووە كە دەبێت حكومەتی داهاتووی عێراق حكومەتی زۆرینە بێت.
لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی رووداو ئیحسان عەوادی باسی لەوەكردووە كە نوری مالیكی وتوویەتی دەبێت كورد لەو حكومەتەدا بەشدار بێ، بەڵام مەرج نییە هەموو لایەنە كوردییەكانی تێدا بەشدار بن.
ئاماژەی بەوەشداوە ئەگەر بارزانی بە مالیكی رازی نەبێ بۆ ویلایەتی سێیەم، ئەوا دەرگا لەبەردەمی كراوەتەوە ببێتە ئۆپۆزیسیۆن.



PM:12:15:26/05/2014