دووەم حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە رۆژاوای کوردستان تۆمار كرا

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ئەمڕۆ هەینی گیانلەدەستدانی دووەم توشبووی كۆرۆنای راگەیاند.

 

دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ هاوڵاتیەک بە کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان کە تەمەنی ٥٠ ساڵ بووە لە ھەرێمی شەھبا گیانی لە دەستدا".

 

ئەوەش دووەم حاڵەتی مردن بە كۆرۆنایە كە لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆمار بكرێت.

 

بەگوێرەی ئامارەكانی دەستەی تەندروستی رۆژئاوای كوردستان تا ئێستا ٦٦ كەس لە ناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر تووشی كۆرۆنا بوون.




PM:02:59:07/08/2020