بەشێك لە كارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر گردبوونەوە و دەڵێن" ئەو بڕە پارەیەی بەشێک لەکارمەندەکان وەریانگرتووە بە ئەوانیش بدرێت، کە دابەشکردنەکە ناعدیلانەیە و پێوەری حیزبی لەبەرچاو گیراوە".
بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لە کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر گردبوونەوە و باس لەوەدەکەن، دوو جاره بڕه پارهیهك دهگاته نهخۆشخانهكه بۆ هاوكاریكردن، بهڵام به نادادپهروهری دابهشكراوه و كهمێك پارهكهیان وهرگرتووه و زۆرێك وهریان نهگرتووه، جەخت لە جێبەجێکردنی دادپەروەری دەکەن.
ئەو كارمەندانە ئاماژە بەوەش دەكەن" ئەوان بەركەوتنی راستەوخۆیان هەبووە لەگەڵ تووشبووانی كۆرۆنا، بەڵام لە دابەشكردنی پارەكەدا نایەكسانی كراوە و ئیدارەی نەخۆشخانەكە هیچ پێوەرێكی دیاریكراویان نەبووە بۆ دابەشكردنی پارەكە".
دەشڵێن" تا ئێستا بەرپرسانی ئیدارە هیچ لێدوانێکیان نەداوە و روونکردنەوەیان لەسەر ئەو بڕە پارەیە نەداوە بۆیە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە".
پێشتر بڵاوكرایەوە حكومەتی هەرێم بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلاری وەك پاداشت بۆ كارمەندانی نەخۆشخانەی رزگاری تەرخانكردووە و لە نێو كارمەندانی نەخۆشخانەكەدا تەنها دراوەتە ١٠٠ كارمەند و ئەوەش ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە.