ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی یەكێتی و پارتی ئاشکراکرا

ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی لە هاوینە هەواری دوكان كۆبونەوە، لە راگەیەندراوێكیشدا بە شەش خاڵ ناوەرۆكی كۆبونەوەكەیان بۆ رایگشتی ئاشكراكرد.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوی كۆبونەوەكە كە وێنەیەكی دەست "سپی" کەوتووە تێیدا هاتووە" بڕیاردراوە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی نێوان هەردوولا بەزووترین كات ئەنجام بدرێت، هەروەها هەردوولا كۆكبون لەسەر جێبەجێكردنی ناوەرۆكی رێككەوتنی سیاسی نێوان پارتی و یەكێتی كە لە 4ی ئاداری 2019  واژۆ كراوە و لە هەموو رویەكەوە بەگشتی‌ و بەتایبەتی لە بابەتی پەرلەمان و حكومەت، بەشێوەیەك كە هاوكاری حكومەت و ئۆرگانەكانی بێت بۆ سەركەوتن بەسەر ئەو دۆخە تەندروستییەی كە پەتای كۆرۆنا دروستی كردووە و هەروەها باری ئابووری و گوزەرانی هاوڵاتیان و باشتركردنی". 

 

 دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیاندراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان

11ی ئابی 2020

رۆژی سێ شەممە، رێكەوتی 11ی یٔابی 2020، شاندی تایبەتی گفتوگۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری دوكان كۆبوونەوە و چەند تەوەرێكی پەیوەست بە پەیوەندییەكانی هەردوولایان خستە بەرباس و گفتوگۆ و بڕیاری پێویستیان لە بارەوە وەرگیرا. 

یەكەم/ هەردوولا كۆكبوین لەسەر جێبەجێكردنی ناوەرۆكی رێككەوتنی سیاسی نێوان پارتی و یەكێتی كە لە 4ی یٔاداری 2019 یٔیمزاكراوە و لە هەموو روێكەوه بەگشتی‌ و بەتایبەتی لە بابەتی پەرلەمان و حكومەت، بەشێوەیەك كە هاوكاری حكومەت و یٔۆرگانەكانی بێت بۆ سەركەوتن بەسەر یٔەو دۆخە تەندروستیەی كە پەتای كۆڕۆنا دروستی كردووە و هەروەها باری یٔابووری و گوزەرانی هاوڵاتیان و باشتركردنی.

دووەم/ هەردوولا كۆك بووین لە پشتیوانیكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆحوكمڕانی لە سەرتاسەری كوردستان، بۆ یٔەمەش بە پەسەند زانرا رێككەوتنی یٔیداری نێوان هەردوولا جێبەجێبكرێت و هەروەها لە هەر شوێنێك گرفتێك بێتە پێش بە تەفاهوم و هاوكاری نێوان هەردوولا بە ڕەچاوكردنی لایەنه بەشدارەكانی دیكە لە حكومەت‌ چارەسەری بۆ بدۆزرێتتەوە و هەروەها شۆڕكردنەوەی بۆ تەواوی دەڤەرەكان لە یٔایندەدا.

سێیەم/ راگەیاندنی هەردوولا خۆیان بەدوربگرن لە شێوازی نووسین و بڵاوكردنەوەی گرژ و زبر لەهەموو جۆرە كەناڵەكانی راگەیاندن.

چوارەم/ هەردوولا كۆكبووین لە پەلەكردن بۆ جێبەجێكردنی بڕگی یٔەلف لە خاڵی شەشەمی رێككەوتنی سیاسی نێوان هەردوولا، بۆ یٔەم مەبەستەش لیژنەی‌ تایبەت و پسۆڕ لە هەردوولا پێكدێت بۆ یارمەتیدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

پێنجەم/ سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی پێشوەختی یٔەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق، بۆ هاوهەڵوێستی هەردوولا كۆكبووین كە دەزگاكانی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە هاوبەشی و بە راوێژ لەگەڵ تیمی هەردوولا لە حكومەت و یٔەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیراسەی بابەتەكە بكەن و پێشنیاری گونجاو بدەنە هەردوو مەكتەبی سیاسی.

شەشەم/ بۆ سودوەرگرتن لەكات و زوتر جێبەجێكردنی بڕیارەكان، بڕیاردرا كۆبوونەوەی فراوانی هەردوو مەكتەبی سیاسی لە داهاتوویەكی نزیكدا لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر یٔەنجامبدرێت.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان                                                    پارتی دیموكراتی كوردستان



PM:05:59:11/08/2020