وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر سیدەکان مەحکوم دەکات

وتەبێژ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، ئیدانەی هێرشی فڕۆكەكانی توركیای كرد بۆ سەر ناوچەی سیدەكانی هەرێمی كوردستان.


 لە راگەیەندراوێكدا، وتەبێژێك بەناوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئیدانەی پێشێلكارییە بەردەوامەكانی سوپای توركیای كرد بۆ سەر خاكی عێراق و بە مەترسیدار بۆ سەروەری خاكی عێراق ناوی برد.


داواشیكرد كە ئەو هێرشە سەربازییانە و پێكدادانەكان رابگیرێن و لەرێگەی گفتوگۆی هاوبەش و تێگەیشتنەوە چارەسەر بۆ كێشە سنورییەكانی نێوان هەردو وڵات بدۆزرێتەوە.


لە هێرشێكی فڕۆكە بێفرۆكەوانەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی سیدەكانی هەرێمی كوردستان، دو بەرپرسی باڵای هێزەكانی پاسەوانی سنوری عێراق چەند پاسەوانێک کوژران و ژمارەیەکیش برینداربون.
 


PM:08:53:11/08/2020