ئەمشەو چوارشەممە تەقینەوەیەك لە تەنیشت خوێندنگەیەکی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی "روسیا ئەلیوم"، تەقینەوەکە لە تەنیشت خوێندنگای محەمەد سەلیم، نزیک شهقامی گەشتوگۆزاری لە باشوری شاری قامیشلۆ روویداوە.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان، هیچ لایهنێك بهرپرسیارێتی خۆی له تهقینهوهكاندا رانهگهیاندووه و ئاماری راستهقینهی زیانهكانیش نهزانراوه.
شاری قامشلۆ شارێکە لە باشووری ڕۆژئاوای کوردستان و لە پارێزگای حەسەکە ھەڵکەوتووە، کە ساڵی ١٩٢٦ لە لایەن ئەندازیارێکی فەڕانسەییەوە ئاوادان کراوە، ئێستاکە نزیکەی ٥٠٠،٠٠٠ کەسی لێ نیشتەجێن کە ٧٠ لە سەدیان کوردن.