قادر حەمەجان لەبارەی بوون بە پارێزگاری هەڤاڵ ئەبوبەكرەوە دەدوێت

‌هەڤاڵ ئەبوبەكر
قادر حەمەجان لەبارەی رازی بوونی یەكێتی بەوەی كە پارێزگار لە گۆڕان بێت رایدەگەیەنێت "پێویستە بەزووترین كات لەگەڵ برایانی گۆڕان دابنیشین"، هەروەها لەبارەی دانانی هەڤاڵ ئەبوبەكر وەك پارێزگاری نوێی سلێمانی دەڵێت "نابێت بابەتەكە بكرێتە كێشە".
رووداو: حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ (رووداو) كە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ و لەڕێی ئیمەیلەوە كراوە، وا پێشان دەدات كە ئەوان كە ئەوان ئامادەن لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بگەنە لێكگەیشتن بۆ پێكهێنانی ئیدارەی نوێ لە پارێزگای سلێمانی. قسەكانی لەبارەی هەڤاڵ ئەبوبەكر، كاندیدای بزووتنەوەی گۆڕان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار وا دەردەخات كە لە تۆمەتباركردنی پاشگەز بووبنەوەو ئامادەبن وەك پارێزگاری نوێ مامەڵەی لەگەڵ بكەن ئەگەر پۆستەكە لای ئەوان بێت.



AM:10:17:27/05/2014