نووسینگەی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند" له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆکی پەرلەمان رێککەوتنیان کردوه بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان".
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیران ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دوێنێ پێنجشه‌ممه ١٣ی ئاب، مسته‌فا کازمی له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ک له‌وه‌زیر و فه‌رمانده ئه‌منیه باڵاکان رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رێککه‌وتوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌دانیشتنی داهاتوی په‌رله‌مان بدرێت".
لەو راگەیاندنەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ بۆشایی دادگای فیدراڵی بدۆزنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند مه‌رجێک ده‌خه‌نه‌ڕو بۆ کارکردنی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
دەربارەی بەرگرتن لە ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکان، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاشکرای کردووە، له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆ ده‌کەن بۆ ئەوەی چاودێری پاکی به‌ڕێوه‌چونی هەڵبژاردنەکە بکەن، له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆمپانیاکان پێشتر گومانیان له به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشتر هه‌بووه.
لە راگەیاندنەکەدا جه‌ختکراوەتەوە کە سورن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان له ٦ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١ دا‌و دەیانەوێت لەئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاکەوە، قۆناغێکی نوێ له‌مێژوی عێراقدا بێته ئاراوه.