هەدەپە دوو هاوسەرۆكی نوێ‌ بۆ پارتەكەی دەست نیشان دەكات

‌فیگەن یوكسەكداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش
ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنگرەی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) دەستی پێكردوو بڕیارە مانگی داهاتوو كۆنگرەی ئەو پارتە ببەسترێت، هاوكات هەریەكە لە (سەڵاحەدین دەمیرتاش‌و فیگەن یوكسەكداغ) لەناو ئەو ناوانەدان كە پێشنیاركراون بۆ ئەوەی ببنە هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان.
فرات نیوز: پارتی دیموكراتی گەلان HDP ئامادەكاری بۆ بەستی كۆنگرەی خۆی دەكات، كە بڕیارە لە رۆژی 22ی مانگی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت، هاوسەرۆكی ئێستای HDP ش دەڵێت:" هەریەك لە (سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ) لەناو ئەو ناوانەدان كە پێشنیار كراون بۆ هاوسەرۆكانی HDP ".



AM:11:09:27/05/2014