عێراق ژمارەی پێوانەیی تووشبوونی کۆرۆنای تۆمار کرد



ئەمڕۆ هەینی ١٤ ی ئاب لە عێراق زیاتر لە ٤ هەزار تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنا تۆمار كران و ٨٦ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە ٤ هەزار و ١٣ تووشبوو کۆرۆنای راگەیاند.


راگەیەندراوەکە ئەوەش دەخاتەڕو لە دوێنێوە دوو هه‌زار و ٩٢١ تووشبووی پەتای كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.


لە عێراق تا ئێستا ١٦٨ هه‌زار و ٢٩٠ تووشبووی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كراون، ٥ هه‌زار و ٧٠٩ تووشبوو لەم ژمارەیەدا گیانیان لەدەست داوە.

 


PM:06:10:14/08/2020