تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ هەینی ١٤ی ئاب تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٦٩ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٥٠١ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٦٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا كۆی توشبووانی پەتاكە لە ئێران گەیشتووەتە ٣٣٨ هەزار و ٨٢٥ هاوڵاتی، لەو ژمارەیەش ١٩ هەزار و ٣٣١ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩٣ هەزار و ٨١١ كەس چاكبوونەتەوە، لەئێستاشدا ٣٩٥٦ كەس لەژێر چاودێری وردی تەندروستیدان". 
 

PM:08:31:14/08/2020