سەرۆكایەتی شارەوانی سیتەك لە پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیان دەکاتەوە، کە سبەینێ تونیڵی پێشڕەو بۆ ماوەیەک دادەخرێت.
لەڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتیان دەکات، کە سبەینێ شەممە ۲۰۲۰/۸/۱٥ تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی (۳ کاتژمێر) لە (۹ ی بەیانی بۆ ۱۲ ی نیوەڕۆ) دادەخرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی سیتەك ئاماژەی بەوەشكردووە: داخستنەكە بەمەبەستی چاككردنی چاڵەكانی شەقامی ناو تونێلی پێشڕەو و دەرەوەی تونێلەكە و پاككردنەوەیەتی، لەو ماوەیەدا شۆفێران دەتوانن رێگای سەر شاخی ئەزمەڕ بەكاربهێنن.