سبەی ئەم گەڕەکەی شاری سلێمانی کارەبایان نابێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەهۆی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری كارەبایان نابێت".
 
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (بەختیاری) ئەوانەی دەكەونە سەر فیدەری (248) (249)، سبەینێ شە‌ممە (15/8/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت و سبەینێ كۆتا ڕۆژە و پێوەری ئەو دوو فیدەرە تەواو دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە" سبەی له‌ كاتژمێر 7:00ی به‌یانی بۆ 12:00ى نیوه‌ڕۆ كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".

کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردوە: ئاگاداریشیان دەکەنەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، هاوکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەمو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
 


AM:12:12:15/08/2020