سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان رایدەگەیەنێت " شەش جۆر کاری قاچاخچێتی بەرپرسانی لە دەروازەی پەروێزخان دەیکەن، داهاتەکەشی لە ٨٠٪ بۆ ئەو کۆمپانیایانەیە.
ئاسۆ قادر لەیل سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان بە سایتی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانی راگەیاندووە" ڕۆژانه شه‌ش جۆر كاری نایاسایی و قاچاخچێتی له ده‌روازه‌كه‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌شێكی گه‌وره‌ی ده‌ستخستنی داهاتی نایاساییه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسه‌وه، بە جۆرێک تەنیا لە پەروێزخان رۆژانە حەوت کۆمپانیا و هەشت قەپان پارە لە بازرگان و شۆفێران وەردەگرن، کۆمپانیا هەیە (10) دۆلار لەهەر بارهەڵگرێک وەردەگرێت، تەنها (20%)ی ئەو پارەیە بۆ حکومەتە و (80%)ی بۆ کۆمپانیاکەیە".
سه‌باره‌ت به‌و كاڵایانه‌ی به قاچاخ هاورده ده‌كرێن، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان دەڵێت "ڕۆژانه له ده‌روازه‌كه‌وه (هێلكه، مریشك، دووگ، پیاز، خه‌یار و ئوتومبێلی خوار مۆدێلی یاسایی، مامه‌ڵه‌ی نایاساییان پێوه ده‌كرێت و بڕێكی زۆر داهاتی لێوه په‌یدا ده‌كرێت بۆ چه‌ند به‌رپرسێك".
ئەو بەرپرسە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئه‌گه‌ر خاوه‌نداری كۆمپانیا‌و قه‌پانه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له شۆفێران و بازرگانان وه‌رده‌گیرێت كه‌مبكرێته‌وه، حكومه‌ت و هاوڵاتی سودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن و داهاتێكی باش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی،" بە وتەی سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان".
دوێنێش لە لێدوانێکی سەرپەرشتیاری دەروازی باشماخ ەرێوەبەری گومرگی باشماخ ڕایدەگەیەنێت" مانگانە لەهەر دەروازەیەک ١٥ بۆ ٢٠ ملیۆن دۆلار قاچاخچیەتی دەکرێت".
شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی سنوری باشماخ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بڕی ئەو پارەیەی ئاشکراکرد کە مانگانە لەو دەروازەیە قاچاخچێتی پێوە دەکرێت و وتی" کێشەی ئێمە مەسەلەی قاچاخچیەتیە کە لە هەموو دونیادا هەیە، بەڵام ئێمە کێشەیەکی ترمان هەیە، کە پێی دەوترێت قاچاخچیەتی رێکخراو، ئەمەش بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتەی لە پشتەوەیە، نەک ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی مەرزی باشماخ بەڵکو سەرووی ئێمە وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانیش گیریان بە دەستیانەوە خواردوەو ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن، ئەمانە کەسانی باڵادەستی ئەم وڵاتەن ناتوانرێت هیچ لێپرسینەوەیەکی یاساییان لەگەڵدا بکرێ".