هەڤاڵ ئەبوبەكر: هیچ ناڵێم

‌هەڤاڵ ئەبوبەكر
هەڤاڵ ئەبوبەكر سەرۆكی لیستی گۆڕان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی لێدوانەكانی قادر حەمەجان دەڵێت "هیچ ناڵێم".
لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا كە سپی میدیا هەوڵیدا بۆچوونی هەڤاڵ ئەبو بەكر لەبارەی لێدوانەكانی قادر حەمەجان وەربگرێت كە تێیدا ئاماژەی بەوەدابوو نابێت كێشەی دانانی هەڤاڵ ئەبوبەكر وەك پارێزگاری نوێی سلێمانی خەڵك تێیدا زەرەرمەنمدبێت، هەڤاڵ ئەبەبەكر رایگەیاند كە هیچ ناڵێت‌و هیچ لێدوانێك بۆ دەزگاكانی راگەیاند نادات تا ماوەیەكی كاتی.
پێشتر سپی میدیا چاوپێكەوتنێكی قادر حەمەجانی لەبارەی رازی بوونی یەكێتی بەوەی كە پارێزگار لە گۆڕان بێت بڵاوكردەوە كە تێیدا رایدەگەیاندبوو "پێویستە بەزووترین كات لەگەڵ برایانی گۆڕان دابنیشین"، هەروەها لەبارەی دانانی هەڤاڵ ئەبوبەكر وەك پارێزگاری نوێی سلێمانی دەڵێت "نابێت بابەتەكە بكرێتە كێشە".



PM:12:54:27/05/2014