لە ساڵیادی ٧٤ هەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتیدا، یەکێتی داوای جێبەجێکردنی دوا رێککەوتنی نێوانیان و هاوسەنگی لە بەڕێوەبردنی حوکمڕنیدا دەکات.
لە پەیامێکی پیرزۆبایی کورت‌دا، مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، دەڵێت " به بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری حه‌فتاوچوار ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌ین و له‌رێی ئێوه‌شه‌وه پیرۆزبایی له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌ین. یه‌كێتیی بایه‌خی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دێرینه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه له قۆناغه‌كانی رابردوودا ده‌ستكه‌وتی زۆری بۆ گه‌له‌كه‌مان ھه‌بووه".
مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەو بۆنەیە دەقۆزێتەوە بۆ داواکارییکانی و دەڵێت "پێشمان وایه له‌م ھه‌لومه‌رجه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا باشترین بژارده بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی سیاسی و ئابووری، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سیاسیی رۆژی (4/3/2019)و گرتنه‌به‌ری ھاوسه‌نگی و شاندانه‌به‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی كه خۆی له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتحادیدا ده‌بینێته‌وه بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و مووچه و گوزه‌رانیان".
ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەرووی دەنگەوە براوەی یەکەم بوو، ئەمڕۆ ساڵیادی ٧٤ هەمینی دامەزراندنی حیزبەکەی دەکاتەوە کە لەلایەن مستەفا بارزانییەوە دامەزراوە.