تەندروستی سلێمانی: لە دوو هەفتەدا ٨٥٦ هاوڵاتی هەڵگری كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ٨٥٦ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە".

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" رایگەیاند" لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو (٨٥٦) کەسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا  لە شاری سلێمانی چاکبونەتەوە". 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە: لە ٢٦ی تەمووز تا ٨ی ئاب (٥٤٢٤) كەس چاك بوونەتەوە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ٢١١٩٧ توشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش ١١٤٩٦ كەس چاكبوونەتەوە و ٧٥٣ هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.
 


AM:12:00:17/08/2020