نرخی دۆلار و تمەن دابەزین.. لیرە بەنزمی ماوەتەوە..

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ١٧ ی ئاب نرخی دۆلاری ئەمەریکی و تمەنی ئێرانی بە بەراورد بە دوێنێ دابەزینی بەخۆوە بینی، لیرەی تورکیش وەک رۆژانی رابردوو نرخەکەی بەنزمی ماوەتەوە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٢ هەزارو ٩٠٠ دینار. دوێنێ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزارو ٢٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٧ هەزارو ٩٠٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزارو ٤٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٥٥٠ دینار. دوێنێ بە ٥ هەزارو ٧٠٠ دینار بوو.



AM:11:07:17/08/2020