لەسەر دۆسیەی دونیا
گه‌نجێك خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد
ئەمرۆ گەنجێك لە قەزای شێخان پێیوایە هۆكاری سەرەكی بووە بۆ دروستبوونی كێشەی كۆمەڵایەتی دونیا‌و بكوژەكەی، خۆی رادەستی پۆلیس كرد.
لەمبارەیەوە نه‌قیب فازڵ فاخر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له قه‌زای شێخان، به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند، "هه‌رچه‌نده فه‌رمانی ده‌ستگییركردنی بۆ ده‌رنه‌كراوه، به‌ڵام به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆكاری دروستبوونی كێشه‌ی نێوان ئافره‌ته ته‌مه‌ن 15 ساڵانه‌كه‌ی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كچی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه، خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه،" دوای كوشتنی (دنیا)ی ته‌مه‌ن 15 ساڵان، فه‌رمانی ده‌ستگییركردن بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ركرا، به‌ڵام تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، روونیكرده‌وه، كه ئه‌و گه‌نجه‌ی خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه، له دایكبووی ساڵی 1995ه، به بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگییركردنی بۆ ده‌رچووبێت، خۆی هاتووه بۆ پۆلیس، وتیشی : ئێستا له پۆلیسه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
PM:02:26:27/05/2014