له‌سه‌ر 3 هه‌زار دینار برازاكه‌ی كوشت
له‌ڕودوێكی تراژیدیی سه‌یردا له ناوچه‌ی سه‌در-ی به‌غدا پیاوێك ته‌نها له‌سه‌ر سێ هه‌زار دینار به ده‌مانچه برازاكه‌ی خۆی كوشت.
چه‌ند شایه‌تحاڵێك به‌ماڵپه‌ڕی "المستقبل"یان راگه‌یاند، به‌مدواییانه ناكۆكییه‌كی توند له‌سه‌ر سێ هه‌زار دینار له‌نێوان مام و برازایه‌كدا به‌شێوه‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی مامه‌كه كه ته‌مه‌نی له چله‌كاندایه ته‌قه له‌برازا گه‌نجه‌كه‌ی بكات به‌ڵام "المستقبل" ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه روداوه‌كه به‌دیاریكراوی كه‌ی رویداوه.
به‌گوێره‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، پیاوه‌كه وتویه‌تی برازاكه‌ی سێ هه‌زار دینار قه‌رزاره‌و ئاماده‌ش نیه بیداته‌وه بۆیه ناكۆكیی نێوانیان ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی توندی له‌شه‌قامدا دروستكردووه‌و گه‌یشتووه‌ته ئاستی به‌كارهێنانی چه‌ك. پیاوه‌كه به‌و ده‌مانچه‌یه‌ی پێیبووه به‌دیار چه‌ندین كه‌سوكاره‌وه ته‌قه‌ی له‌برازاكه‌ی كردووه‌و كوشتویه‌تی و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ئه‌و خزمانه توشی شۆك بوون.
شایه‌تحاڵه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه تاوانباره‌كه پاش كوشتنی برازاكه‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن به چه‌ك له‌كه‌سانی شوێنی روداوه‌كه‌و هۆشداریدان له‌ده‌ستگیركردنی یان راده‌ستكردنی به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی، بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه.
دوابه‌دوای روداوه‌كه ناكۆكی توند كه‌وتۆته نێوان هه‌ردوو خێزانی گه‌نجه كوژراوه‌كه‌و مامی و هه‌ردوكیان به‌هۆی ترس له‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ماڵه‌كانیان جێهشتووه.
به‌مدواییانه روداوی كوشتن و ناكۆكیی خێڵه‌كی له‌سه‌ر پاره‌و شتی تر له عیراق په‌ره‌یسه‌ندووه.
وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه: والی شێخ عه‌لی
سه‌رچاوه: سایتی "المستقبل"
PM:02:54:27/05/2014