نرخی لیرەی تورکی لە دابەزینێکی بەرچاودایە

لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین، ئەمڕۆش سێ شەممە ١٨ ی ئاب لیرە بەرامبەر دراوە جیهانییەکانی وەک دۆلاری ئەمەریکی و یۆرۆ نرخی زۆر نزمی تۆمار کرد.

 

ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە کە لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ ١٨ ی ئاب نزمترین نرخی تۆمار کرد، یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر ٧،٤ لیرەی تورکییە.

 

هەروەها یەک یۆرۆ کە دراوی یەکگرتووی یەکێتی ئەوروپایە بەرامبەر ٨،٨ لیرەی تورکییە.

 

دابەزینی دراوی تورکیا کێشەیەکی گەورەیە بۆ حکومەتی ئاک پارتی بەسەرۆکایەتی تەیب ئۆردوغان و هەڕەشەی کەمبوونەوەی دەنگەکان و هەڵبژاردنی لێدەکرێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.

 

 



PM:03:57:18/08/2020