لێدوانێك سەبارەت بە پسوولەی خۆراکی 2014

بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک ڕایدەگەیەنێت دوای ڕاگرتنی پێدانی پسوولەی خۆراک، لەئێستادا دەستمان کردۆتەوە بە دابەشکردنی و ھەر ھاوڵاتییەکیش پێناسی باری شارستانی نوێ کردبێتەوە دەتوانێت پسوولەکەی وەربگرێتەوە.

بەیان ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ڕاگرتنی پێدانی پسوولەی خۆراکی ساڵی ٢٠١٤ بە ھاوڵاتیان، لە ئێستادا دەستکراوەتەوە بە دابەشکردنی ئەو پسوولەیە و ھەر ھاوڵاتییەکیش پێناسی باری شارستانی نوێ کردبێتەوە دەتوانێت پسوولەکەی وەربگرێتەوە.

وتیشی: بڕیاری ڕاگرتنی پێدانی پسوولەی خۆراک، بەھۆی ئەوەوە بوو کە ھاوڵاتیان پێناسەکانیان تازە نەکردبۆوە.
سەبارەت بەو ھاوڵاتیانەی کە کێشەی گواستنەوەی پسوولەکانیان ھەبوو لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، بەیان ئەحمەد وتی: ھاوڵاتیان دەتوانن بۆ ھەر شوێنێک کە بیانەوێت پسوولەکانیان بگوازنەوە، تەنھا ناوچە کێشە لەسەرەکان نەبێت.

 بەیان ئەحمەد ھۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە ئەو شوێنانەپەیوەندی بە مادەی ١٤٠ەوە ھەیە، راشیگەیاند: تائێستا ڕێنمایی تایبەت بەو شوێنانەمان پێنەگەشتووە بۆ ئەوەی بتوانین مامەڵەی گواستنەوەیان بۆ ئەنجام بدەین.



PM:03:03:27/05/2014