لە زاخۆ خۆپیشاندان دەستیپێکرد

لەلایەن ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی زاخۆ ئەمشەو چوار شەممە ١٩ی ئاب خۆپیشاندان دەستیپێکرد.

 

خۆپیشاندانەکە بۆ بەرگرتنە لەو ئۆتۆمبیلە تورکیانەی دێنە هەرێمی کوردستانەوە.

 

ئەمە یەکەمجارە لەناوچەیەکی پارێزگای دهۆک کە هێزە ئەمنییەکان بەزەبری هێز گرتوویانە و بچووکترین ناڕەزایی و خۆپیشاندان رووبەڕووی سەرکوتکردن دەبێتەوە، خۆپیشاندانی جەماوەری سازبکرێت.

 

لەمیانەی ئەو زەبر وزەنگانەدا کە هێزە ئەمنییەکان شەوی رابردوو ئەنجامیان دا هەریەک لە مامۆستا و چالاکوان بەدەل بەراوری و چالاکوانێکی تر دەستگیرکران.



PM:11:00:19/08/2020