وێنە.. شۆخی دایکی هەیفا وەهبی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت



هەرچەندە هەیفا وەهبی تەمەنی نزیکەی نیو سەدەیە، بەڵام هێشتا هەر شۆخە، وێنەیەکی دایکیشی لە جوانیدا کێ بەرکێ لەگەڵ هەیفا دەکات.

 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، رۆلا کە خوشکی هەیفایەو نێوانیشیان هەمیشە پڕ کێشەیە، وێنەیەکی دایکی بڵاوکردۆتەوە، کە سەرباری تەمەنی، بەڵام جوانییەکەی بۆتە مایەی باسوخوازی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک لەفانەکانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەکچەکانی جوانترە.


هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٩ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 


ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.

 


AM:11:08:21/08/2020