ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. سزای لە سێدارەدانی هاوڵاتییەك جێبەجێكرا

سزای لە سێدارەدانی هاووڵاتیەکی خەڵکی برووجێرد لە پارێزگای لورستان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنرابوو، جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند" دوێنێ پێنج شەممە حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی برووجێرد بە ناوی "حوسێن مەولوودی" لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا". 

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەمبارەوە نووسیویەتی" حوسێن مەولوودی بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە خزمەکانی خۆی لەسەر کێشەی ئابووری دەستەبەسە و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، هاوکات حوسێن مەولوودی دوای ئەوەی نەیتوانیوە بڕی پارەی دیە کە ٨٠٠ میلیۆن تمەن بووە بۆ بنەماڵەی بنەماڵەی کوژراەکەۆ دابین بکات، حوکمی سێدارەکەی جێبەجێ کرا". 

بە پێی ئامارێکی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ تا ئێستا لانیکەم سزای لە سێدارەدانی چوار هاووڵاتی خەڵکی بروجێرد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

PM:01:20:21/08/2020