بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، ژمارەیەک لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان-دا دەستیان بە پشکنینی کۆرۆنا کردووە، کە بۆ هەرپشکنینێک بڕی ٩٠ هەزار دینار وەردەگیرێت.
لەڕێگەی پەیامنێران و چەند سەرچاوەیەکی تایبەت پێمان گەیشتووە، نەخۆشخانە ئەهلیەکان دەستیان بە پشکنینی کۆرۆنا کردووە، هەر پشکنینێک بە ٩٠ هەزار دینارە.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە دۆخی ئابووری هەرێم زۆر زۆر خراپە و حکومەتی هەرێم جگە لە دواکەوتنی مووچە ماوەی دوو مانگە مووچەی موچەخۆران بە لێبڕین دابەشدەکات.