پارێزگار و قایمقام و بەرپرسانی ئەمنی هەڵەبجە كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆیان ئه‌نجامدا بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەبارەی خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی دوێنێ شه‌وی پارێزگاکە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە له راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتووه، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان به سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه چوو و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گا حكوومی و حزبییه‌كان، به ده‌ستێكی تێكده‌ر و دوور له ئامانجی خۆپێشاندان وه‌سف كرا و كرداره‌كه شه‌رمه‌زار كرا.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند" ئه‌م شێوازه خۆپێشاندانه دووره له هه‌موو عورفێكی مه‌ده‌نی و هه‌ڵه‌بجه‌ییانه و هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر، ده‌ستبردن بۆ دۆسیه‌كانی حكوومه‌ت و داوده‌زگاكان ناچێته چوارچێوه‌ی خۆپێشاندانه‌وه و داواكاری خه‌ڵكیش نییه".
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه داوای كرد، خۆپێشاندانه‌كان مه‌ده‌نی بكرێن و دوور بخرێنه‌وه له ئامانجی تایبه‌ت و تێكده‌رانه، وه‌ك چۆن به مافی ڕه‌وای هاووڵاتیانی زانی، پێویسته حكوومه‌ت شایسته داراییه‌كانیان بۆ دابین بكات.