تره‌مپ: بەکارهێنانی پلازمای خوێن بە رێژەی ٣٥٪ مردن کەمدەکاتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" بەکارهێنانی پلازمای خوێن رێژەی مردن لە ٣٥٪ کەمدەکاتەوە".

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، لە كۆشكی سپی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی" چارەسەرێكی گرنگمان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا دۆزیوەتەوە و قۆناغەكانی دۆزینەوەی ڤاكسین باش بەڕێوەدەچن".

ترەمپ ڕاشیگەیاند" ئەمە چارەسەرێكی زۆر بەهێزە كە دژەتەنێكی زۆر زۆر بەهێز لە خوێنی ئەو نەخۆشخانەی چارەسەركراون دەگوازێتەوە بۆ ئەوانەی كە شەڕی ڤایرۆسەكە دەكەن". 

 

بەکارهێنانی ئەو پلازمایە، بە وتەی ترەمپ و ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاش ٣٥٪ ی رێژەی مردن کەمدەکاتەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی وۆڵد مێتەر، تا ئێستا لە ئەمریکا پێنج ملیۆن و ٨٨٧ هەزار و ١٣٨ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ١٨٠ هەزار و ٥٦٣ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و سێ ملیۆن و ١٦٠ هەزار و ٩٧٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە. 




AM:09:11:24/08/2020