پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و بۆری هه‌وا، د. هادی محه‌مه‌د كه‌وه‌ك خۆی ده‌ڵێت یه‌كه‌م كه‌س بووه له‌عیراق و ناوچه‌كه وه به‌شێكی زۆر له‌وڵاتانی تر چاره‌سه‌ری پلازمای بۆ تووشبووانی كۆرۆنا به‌كارهێناوه، لەسەر دۆخی ئێستای کۆرۆنا لەهەرێم، دەڵێت " لە سلێمانی جێگەی وەرگرتنی نەخۆشی تازەمان نییە، دڵنیام هەولێریش خراپترە".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، د. هادی محەمەد، ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای شاری سلێمانی له‌ڕووی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا-وه، دەڵێت" پێشتر مانگی ٦ و٧ سلێمانی به دۆخێكی زۆر زۆر خراپ‌دا ڕۆیشت، دۆخێكی مه‌ترسیدار بوو مردن- مان زۆر بوو، جێگه‌ی نه‌خۆش نه‌بوو، له كۆتایی مانگی ٧ دا تۆزێك ئارام بویه‌وه و باشتر بوو "كێرڤه‌كه" ته‌ختبوو، ورده ورده هاته خواره‌وه، به‌ڵام له ڕۆژی عه‌ره‌فه و جه‌ژندا كه قه‌ڕه‌باڵغی دروست بوویه‌وه ، ئێستا ده‌توانم بڵێم سلێمانی وه‌كو كۆتایی مانگی ٦ و سه‌ره‌تای مانگی ٧ ی لێ هاتووه، له هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌ڕاستی شوێنمان نییه، دوێنی و پێرێ و هه‌فته‌ی ڕابردوو نه‌خوش ده‌بوایه بمردایه ئینجا ده‌مانتوانی نه‌خۆشی تر وه‌ر بگرین له نه‌خۆشخانه‌ی "شه‌هید د.ئاسۆ. "
دەربارەی دۆخی هەولێریش د.هادی ده‌شڵێت" دڵنیام له ئێستادا له هه‌ولێر خراپتره . ئێمه‌ناتوانیین به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیسراحه‌ت بكه‌ین، نا‌توانیین شوێن چۆڵ بكه‌ین ، نه‌خۆش هه‌یه پێویسته له ده‌ره‌وه‌ی شار بگوازینه‌وه بۆ ناو شار نا‌توانیین بیگوازینه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی جێگه نییه له‌چه‌مچه‌ماڵ و ڕانیه و قه‌ڵادزێ و كۆیه و هه‌ڵه‌بجه هه‌ر وایه، نه‌خۆشی زۆر هیلاك هه‌یه، به بۆچوونی من ئه‌م نه‌خۆشیه كۆتایی نایه‌ت تۆزێك بێده‌نگ ده‌بێت و كێرڤه‌كه داده‌به‌زێت قه‌ڕه‌باڵغیه‌ك ببێت ژماره‌كان زیاد ده‌كاته‌وه هه‌تاوه‌كو ڤاكسینێك یان چاره‌سه‌رێكی بنه‌بڕ په‌یدا ده‌بێت، ئه‌م نه‌خۆشیه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. "
ده‌رباره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆك ترامپ سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری پلازما بۆ تووشبووانی كۆرۆنا د.هادی محه‌مه‌د ده‌ڵێت " مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری پلازما چاره‌سه‌رێكی دوور و درێژه و ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كارهاتووه هه‌ر له‌ئه‌نفلۆنزای ئیسپانییه‌وه له‌ساڵی 1918 وه به‌كارهاتووه بۆ زۆر نه‌خۆشی، بۆ ئه‌نفلۆنزای به‌راز و ئیبۆلا و بۆ زۆر نه‌خۆشی به‌كارهاتووه، دواترینیان ئه‌م نه‌خۆشی كۆڤید 19بوو كه له‌كۆتایی 2019 دا سه‌ری هه‌ڵدا، ئێمه له‌مانگی 3 كه چه‌ند نه‌خۆشێكمان هه‌بوون و هیلاك بوون سوودیان له چاره‌سه‌ره‌كان وه‌رنه‌گرت، بیرمان له‌وه كرده‌وه كه‌بۆچی پلازما به‌كارنه‌هێنین له‌و نه‌خۆشانه‌دا، دوو نه‌خۆش-مان هه‌بوو ، بارودۆخیان باش نه‌بوو جێگیرنه‌بوون، داوامان له دوو نه‌خۆشی تر كرد كه پێشتر چاك بووبونه‌وه پلازما-كه‌مان بده‌نێ بۆ ئه‌و دوو نه‌خۆشه‌ی تر به‌كاری بهێنیین، له‌كۆتایی مانگی 3 دا كه پلازما-مان به‌كارهێنا، نه‌ك هه‌ر له عێراقدا له هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش ئێمه یه‌كه‌م كه‌س بووین هه‌تا له هیندستان و له ئێران و توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه نه‌درابوو له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی-شی تا ئه‌وكاته زۆربه‌ی هه‌وڵ نه‌درابوو ، ئێمه پلازما-مان له دوو نه‌خۆشی خۆمان به‌كارهێنا وه‌ڵامدانه‌وه‌شیان زۆر باش بوو ، له‌دوای 10-20 ڕۆژ چوونه‌وه بۆ ماڵه‌وه و دوایش ئه‌م چاره‌سه‌ره به‌شێوه‌ی وتارێكی زانستی له گۆڤارێكی نێوده‌وڵه‌تیدا بڵاو كرایه‌وه."
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه ڕه‌تیكرده‌وه به‌رگری گشتی دژ به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا دروست بوبێت، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رگری گشتی له عێراقدا دروست نه‌بووه و دروستیش نابێت به‌ئاسانی ده‌بێت به‌لانی كه 70% بۆ 90% خه‌ڵك ئه‌م نه‌خۆشیه بگرێت ئینجا له‌وانه‌یه به‌رگری گشتی دروست ببێت كه من وای بۆده‌چم له‌سلێمانی نه‌گه‌یشتۆته 20% بۆ 30% ڕێژه‌ی تووشبوون، تائێستاش به‌ڵگه‌ی به‌هێزنییه كه ئایا ئه‌م نه‌خۆشیه به‌رگری دروست ده‌كات یاخود ئه‌وه‌ی ئایا كه به‌رگری دروست ده‌كات چه‌ندێك ده‌مێنێته‌وه درێژ خایه‌نه یان كورتخایه‌نه؟ له‌به‌رئه‌وه ناتوانین ئه‌و پێشبینیه به‌ڕاست بزانیین."
دەربارەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا. د. هادی محەمەد دەڵێت "مه‌سه‌له‌ی ڤاكسین به‌شێكی زانستی یه‌و به‌شێكی سیاسی یه ، به‌شێكی پڕوپاگه‌نده‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه ، ئه‌وه‌ی هه‌یه تا ئێستا چه‌ند هه‌وڵێك هه‌یه له به‌ریتانیا و له‌ڕوسیا و ئه‌مریكا. ئێمه نازانیین ئه‌وه‌ی ده‌یبیستین له ڕاگه‌یاندنه‌وه‌یه به‌ڵام دڵنیام هه‌وڵی جددی هه‌یه ئیتر ئایا شه‌ش مانگ یاخود ساڵێكی پێ ده‌چێت نازانیین چۆنه. پێشبینی ده‌كه‌م ساڵ زیاتری پێبچێت بۆ 2020 وای بۆناچم ڤاكسین بگاته ده‌ستی هیچ كه‌سێك."