وێنەکانی شەبنامی بارانی لە کوردستانەوە دەبێتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان



شەبنام بارانی کچە فاسیۆنی شۆخی کورد، ئێستا لە کوردستانەو، وێنەکانی کە لە کوردستانەوە بڵاویدەکاتەوە بۆتە جێگای باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 
شەبنام کە ماوەی دوو هەفتە زیاترە گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و وەک خۆی ئاماژەی بۆ دەکات بۆ کاری ریکلام گەڕاوەتەوە، هەرچەندە چالاکییەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەچاو جاران کۆمبۆتەوە، بەڵام بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نوێی خۆی و نمایشکردنی جەستەی شۆخی بۆتە جێگای مشتومڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. 

 
شەبنام جاری پێشوو کە گەڕایەوە کوردستان دەنگوباسی ئەوە بڵاوبوەوە کە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ میران عەلی هەیەو، چەند جارێک هەردوولا روونکردنەوەیان بڵاوکردەوە، بەڵام وەک ئاماژەی بۆ دەکات ئەمجارە بۆ ریکلامکردن گەڕاوەتەوە کوردستان.


 
شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە. 

 


AM:11:45:28/08/2020