گەنجێکی کورد دوای رەتکردنەوەی داوای مافی پەنابەری لە سویسرا خۆی کوشت

پەنابەرێکی کورد لە سویسرا دوای ئەوەی داوای پەنابەرییەکەی لە لایەن حکوومەتی ئەو ولاتەوە رەت کرایەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند" ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە پەنابەرێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی (مەسعوود قادری) لە کانتۆنی گڵارووسی سوئیس خۆی خستووەتە پێش شەمەندەفەرێک و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە".

 

وتیشی" مەسعوود قادری دوو ساڵ لەمەوبەر وەکوو پەنابەر ڕووی لە سویسرا کردووە و دوو مانگە داوای پەنابەرییەکەی لە لایەن ئیدارەی پەنابەریی ئەو وڵاتەوە ڕەت کراوەتەوە".

 

لەچەند ڕۆژانی ڕابردوودا پۆلیسی سویسرا بەو پەنابەرە کوردەیان ڕاگەیاندووە، کە بە زوویی دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە و  هەر بەو هۆیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.



AM:12:00:29/08/2020