هونەرمەندێکی جیهانی بەشێرپەنجە کۆچی دوایی کرد



ئەکتەری ناسراوی جیهانی " چاودیک بوزمان" کە پاڵەوانی فلمی بەناوبانگ ( پلنگی رەشە) لە تەمەنی ٤٣ ساڵی دا بە نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستدا.

 
چاودیک کە بەیەکێک لە بەناوبانگرتین ئەکتەری جیهانی هەژمار دەکرێت بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی کۆلۆنەوە دوێنێ هەینی گیانی لەدەستدا.

 
ئاژانس ئەسوێشید پرێس بڵاویکردەوە ئەو ئەکتەرە لەماڵکەی خۆی لە لۆس ئەنجەلوس لە ناو خێزانەکەیدا گیانی لە دەستداوە. ئەو ئەکتەرە دەوری لە چەندان فلمی بەناوبانگی جیهانیدا بینیووە.

 


AM:10:15:29/08/2020