وێنەیەکی نەبینراوی مستەفا کازمی بڵاودەکرێتەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە ئێستا رۆژانە زوومی کامێراکانی لەسەرە، لەپێش ئەوەی هیچ پۆستێکی حکومی هەبێت کەسێکی رۆژنامەنووس و نوسەرێکی زۆر ئاسایی بووە. " سپی " وێنەیەکی ناوبراوی دەستکەوتووە کە سەرەتای رووخانی سەدامە کە ئەو گەڕاوەتەوە بەغداو لەبیناکانی سەر کەناری رووباری دیجلە وێنەیەکی گرتووە.

 

مستەفا عەبدوللەتیف مشتەت ناسراو بە مستەفا کازمی (لەدایکبووی ١٩٦٧، بەغدا) سیاسەتمەدارێکی عێراقییە، لەوەتەی ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ سەرۆکوەزیرانی عێراقە. لەسەردەمی لاوێتیدا لە کوردستان و لە ڕیگای پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە لە هەشتاکاندا پەڕیوەتەوە بۆ ئێران و لەوێوە بۆ دەرەوەی ولآت. پێشتر لەسەردەمی کابینەی حکوومەتی حەیدەر عەبادی لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ متمانەی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی عێراقی پێبەخشرا. ئەو یەکێک لە بەرھەڵستکاری ڕژێمی سەددام حسێن بوو، بەم ھۆیەوە دەیان ساڵ لە دەرەوەی عێراق ژیاوە.


کازمی سەرپەرشتی و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری ئەسبوعییە (اڵاسبوعیە) بووە کە بەرھەم ساڵح خاوەندارییەتی دەکرد. لە ساڵی ٢٠١٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا لە کۆلێژی توراسی بەدەستھێناوە. پێشتر بەرێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی ھێزی عێراقی بووە، لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ لەلایەن سەرککۆمار بۆ پێکھێنانی حکومەتی عێراق ڕاسپێردرا. لە شەوی ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانی عێراق متمانەی بە کابینەی مستەفا کازمی بەخشی.



PM:01:59:29/08/2020