ته‌ندروستی عێراق: رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ زیاتره‌ له‌ توشبوون به‌ كۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٨٣٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٧٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ١٤٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٢٢٧ هەزار و ٤٤٦ كەس و لەوانە شەش هەزارو ٨٩١ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ١٦٩ هەزارو ٢٠ كەسیان چاكبونەتەوە و زیاتر لە ٥١ هەزار ٥٣٥ كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە ٥٧٩ توشبوویان لە ژێر چاودێری چڕدان. 
 


PM:02:01:29/08/2020