پەرلەمانتارێکی عێراق حکومەتی هەرێم بە تەماشاکار بەرامبەر هێرشی تورکیا ناوزەد دەکات

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عیراق هه‌‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر پێشلێكارییه‌كانی سوپای توركیا بە ته‌ماشاكار و بێده‌نگ ناوزەد دەکات.

 

 
به‌در ئه‌لزیادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند "هه‌رێمی كوردستان هێلی یه‌كه‌می وه‌ستاندنی پێشلێكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی توركیاییه‌ دژی سه‌روه‌ری عیراق، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵوێستێكی ته‌ماشاكاریان هه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا كه‌ به‌رده‌وام بۆردۆمانی خاكی عیراق ده‌كه‌ن."

 

 
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عیراق وتیشی " حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رزه‌نشتی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات و داوای خه‌رجكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات له‌كاتێكدا ده‌سته‌وه‌ستان و بێده‌نگن بۆ راگرتنی پێشلێكارییه‌كانی توركیا".

به‌در ئه‌لزیادی ئاشکرای دەکات کە لە دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌ماندا گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عیراق.

 


PM:11:41:29/08/2020